ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده” هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز ویستیان ڕۆژی له دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی جێژن بگرن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا.
ڕۆژی دووشەممه، ڕۆژی لەدایکبوونی “محەممەد حەسەنزاده” بوو به‌ڵام هێزەکانی حكوومه‌ت، دەروازەی سەرەکیی گۆڕستانی ئەو شارەیان داخست و ڕێگایان نەدا کە بنەماڵە و خەڵکی ڕاپەڕیوی بۆکان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی لەدایکبوونی ئه‌و هه‌میشه زیندووه لەسەر گڵکۆكەی ئامادەبن. “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ ئاخێزی جه‌ماوه‌ری شاری بۆكان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی حكوومه‌ت گیانی به‌خت كرد.
