به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری مهاباد ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بكه‌ن.
هاوكات له‌گه‌ڵ دووهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “شه‌ماڵ خه‌دیرپوور” و هاوڕێكانی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی مهاباد له ڕێكه‌وتی ٣ی سه‌رماوه‌ز هه‌وڵیان دا سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بكه‌ن و ڕێز له یادی و بیره‌وه‌رییه‌كانیان بگرن، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا و بنه‌ماڵه‌كان ناچار بوون ڕۆژی ٦ی سه‌رماوه‌ز و بێ به‌شداری خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆببنه‌وه.