ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “به‌كتاش ئابتین” بوو، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری كۆببنه‌وه و ڕێز له یادی ئه‌و نووسه‌ره ئازادیخوازه بگرن.
“به‌كتاش ئابتین” ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٠ و له كاتی پاندمی كۆڕۆنا، به‌هۆی بێبه‌شكرانی له ده‌رمان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه، چووه كۆما و پاش یه‌ك حه‌فته به‌سته‌ریبوون له نه‌خۆشخانه‌ی ساسانی تاران، ڕۆژی ١٨ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ، گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كانوونی نووسه‌رانی ئێران و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی سه‌ردانی مه‌زاری ناوبراویان كرد، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.