ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له بازگه‌ی پشكنینی زاهدان ڕێگه‌یان نه‌دا كاروانی یارمه‌تی مرۆیی مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید و هاوڕێكانی به‌ره‌و شاری ده‌شتیاری به‌ڕێكه‌ون و دوو كوڕی موله‌وی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٧٨ گوندی شارستانی ده‌شتیاری له گه‌مارۆی لاوافدا گیریان خواردووه و ته‌نیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی به‌لووچ چوون و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر هیچ هه‌نگاوێكی بۆ سامان‌دانی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه. كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه ڕێكخراوی كه‌شناسی باسی له شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین كردووه كه ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و پارێزگایه ده‌گرێته‌وه. له‌و دۆخه هه‌ستیاره دا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی به‌لووچستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران یارمه‌تی مرۆییان بۆ لافاولێدراوان كۆكردۆته‌وه به‌ڵام حكوومه‌تی جه‌نایه‌تكار له دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ ئۆتۆمهبێلهكان خۆ ده‌بوێرێت و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كاروانی مه‌وله‌وی عه‌بدۆلحه‌مید ڕێگری لێكرا و دوو كوڕی ده‌ستبه‌سه‌ركران، پاش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵكی به‌لووچ خۆپێشاندانیان كرد و هێزه‌كانی حكوومه‌ت ناچار بوون كوڕه‌كانی مه‌وله‌وی ئازاد بكه‌ن.