کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موته‌هه‌ره‌ گوونه‌یی بۆ زانكۆ

ڕێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موته‌هه‌ره‌ گوونه‌یی بۆ زانكۆ 4

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موته‌هه‌ره‌ گوونه‌یی، چالاكی خوێندكاری ته‌علیق كراو بۆ زانكۆ كرد.

جێگری فه‌رهه‌نگی و خوێندكاری وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند: موته‌هه‌ره‌ گوونه‌یی به‌ هۆی كاردانه‌وه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ حكوومه‌ت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌م دوایانه‌دا‌ ئه‌نجامی داوه‌ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزا بووه‌ته‌وه‌ و تا كاتێكی نادیار ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ زانكۆ. موته‌هه‌ره‌ گوونه‌یی خوێندكاری قوناغی كۆتایی ددانپزیشكی له‌ زانكۆی تاران، پاییزی ساڵی ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٢٤ مانگ له‌ خوێندن دوور خرایه‌وه‌.