“موژگان کاووسی” بەندکراوی سیاسی پێشووی سەرباری ئەوەی سزای چوونەدەرەوەی وڵات لەسەری هەڵگیراوە، بە مەبەستی وەرگرتنی پاسپۆرت لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕێگری لێدەکرێت.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی پێشوو، لێکۆڵەر و چالاکی بواری مافەکانی کەمایەتییەکان کە دوای ٢١ مانگ لە زیندان ئازاد کرا، دوای ئازادبوونی و سەردانی ناوەندەکانی وەرگرتنی پاسپۆرت، ئاگادار كراوهتهوه کە مافی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێرانی لێ زەوت کراوە. جێگای ئاماژهیه ناوبراو دەیهەوێت بە شێوەی یاسایی و فەرمی بهشداری ئەو سیمینار و کۆنفرانسە زانستیانە بێت کە لە دەرەوەی وڵات بانگهێشت دەکرێت بهڵام بههۆی یاسا دژه ژنییهكانی كۆماری ئیسلامی ئهو مافهی لێ زهوت كراوه.