ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی فه‌شافوویه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، بڕیار بوو ڕه‌یحانه ئه‌نساری نژاد به مه‌به‌ستی گرتنی سۆنۆگرافی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازنه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان مه‌رجی لێدانی ده‌ستبه‌ندیان بۆ ئه‌و چالاكه كرێكارییه داناوه و ناوبراو قبووڵی نه‌كردووه. به‌و بۆنه‌وه ڕێگه‌یان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان گرتووه. ڕه‌یحانه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به چوار ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی پێ نه‌دراوه.