ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، مامۆستایانی سلێمانی هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی خۆپێشاندانیان دا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕێگریان لێكرا و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی پێشتر بڵاو كرابوو، بڕیار بوو مامۆستایانی سلێمانی له ڕۆژی پێنجشه‌ممه دژ به نه‌دانی مووچه خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر چالاكانی سیاسی، ڕۆژنامه‌نووسان، هه‌واڵنێران و مامۆستایانی ناڕازی و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناسناوی به‌شێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بریتیه له: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، دكتۆر ڕێیوار كه‌ریم و دكتۆر غالب محه‌ممه‌دیان.