کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌ گوندی قه‌جیاوای مهاباد

ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌ گوندی قه‌جیاوای مهاباد

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ گوندی قه‌جیاوای مهاباد گرت و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ نێو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ مه‌ارسیمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی ڕژیم به‌ داخستنی جاده‌ و پشكنینی ئۆتومبێله‌كان ڕێگه‌یان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی قه‌جیاوا گرتووه‌. به‌و هۆیه‌وه‌ خه‌ڵكی شاری مهاباد به‌ كاتی شه‌و ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی مۆسیقا شایی و خۆشییان ده‌ربڕیوه‌ و دروشمه‌كانیژن،ژیان،ئازادیوكوردستان، كوردستان، گۆڕستانی فاشیستانیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.