کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ گوندی مه‌ڵقه‌ڕه‌نی سه‌قز

ڕێگری له‌ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ گوندی مه‌ڵقه‌ڕه‌نی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی سه‌قز ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ مه‌راسیمی نه‌ورۆز له‌ گوندی مه‌ڵقه‌ڕه‌نی به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و دانیشتووانی گوندی مه‌ڵقه‌ڕه‌نیان وتووه‌: ڕێگه‌تان پێ ناده‌ین ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌ ببه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌ بێ مۆڵه‌ت ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز بگرن، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌تان لێ ده‌كه‌ین.