به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار له‌گه‌ڵ ئازادی محه‌ممه‌د سوهرابی، به‌ندكراوی خه‌ڵكی پیرانشار له زیندانی نه‌غه‌ده دژایه‌تی كردووه.
ڕۆژی یه‌كی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د سوهرابی له پیرانشار و وێڕای پشكینی كه‌لووپه‌لی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی نه‌غه‌ده گواسته‌وه. محه‌ممه‌د له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به ١٦ مانگ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخستنه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كرابوو.