به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانەی دادی زیندانی ئێڤین بە “نازیلا مەعرووفیان”ی ڕاگەیاندووه كه ئەگەر ڕزگار بیت و له دەرەوەی زیندان بیت، مەترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵات ساز ده‌كات.
“نازیلا مەعرووفیان”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز و دانیشتووی تاران، بەبۆنەی قەبووڵ نەکردنی حیجابی زۆرەملی حکوومەت، له مافی چاوپێکەوتن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش و له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به دانانی بارمته دژایه‌تی كراوه. ناوبراو پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵ باوكی “ژینا ئه‌مینی” له ساڵی ڕابردوو، له‌لایه‌ن هێزه حكوومه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر ناوبراو له ئه‌كاونتی خۆی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی زۆره‌ملێ كرد هه‌ر به‌و هۆیه‌وه بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.
