به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشبه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كه به‌نیاز بوون ئۆتۆمبێل و هێزه‌كانیان له ده‌بیرستانی زه‌ینه‌ب جێگیر بكه‌ن، له‌لایه‌ن موعه‌لیمان و به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌د‌ره‌سه‌كه‌وه ڕێگرییان لێكراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له شاری بۆكان و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی گوشاریان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌بیرستانی كچانه هاوردووه كه ئۆتۆمبێل و هێزه‌كانیان له‌وێ جێگیر بكه‌ن. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی دژه شۆڕش له ده‌بیرستانی كچانه‌ی ته‌مه‌دوونی بۆكان جێگیر كرابوون.