کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێگری حه‌راسه‌ت له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی نه‌رگس فیداكار بۆ نێو زانكۆی ورمێ

ڕێگری حه‌راسه‌ت له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی نه‌رگس فیداكار بۆ نێو زانكۆی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، نه‌رگس فیداكار، خوێندكاری زانكۆی ورمێ له‌ كاتی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ نێو زانكۆ له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه‌ ڕێگری لێ كرا.

نه‌رگس فیداكار خوێندكاری بواری ئابووریناسی له‌ زانكۆی ورمێ و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینایه‌ كه‌ پێشتر له‌ گرته ویدیۆیێك دا باسی له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر گیانی كردبوو. ڕۆژی شه‌ممه‌ حه‌راسه‌تی زانكۆی ورمێ به‌ بێڕێزیه‌وه‌ ڕێگه‌ی له‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره‌ گرت و بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان لێ كرد.