هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، ڕێگریان له به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د شاملوو له‌لایه‌ن كانوونی نووسه‌رانی ئێران و چالاكانی سیاسی و مه‌دنی گرت.
كاتژمێر پێجی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕیار بوو مه‌راسمی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی ئه‌حمه‌د شاملوو له‌لایه‌ن كانوونی نووسه‌رانی ئێران و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له گۆڕستانی ئیمامزاده تاهری كه‌ره‌ج به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ڕێگه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و شاعیره ناوداره گرت و به هه‌ڕه‌شه‌كردن، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان تێكدا.