به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “هیدایه‌ت فه‌رزادی” به‌رپرسی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ناردنی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حسێن ڕه‌زاق” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی كردووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، وێڕای پێداگری ده‌رمانخانه‌ی زیندانی ئێڤین بۆ ناردنی “ڕه‌زا شه‌هابی” و “حسێن ڕه‌زاق” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، “هیدایه‌ت فه‌زراد” به‌رپرسی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره كردووه و ئێستا گیانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه سیاسیه له مه‌ترسی دایه. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسی زیندانی ئێڤین به بیانووی ئه‌وه‌یكه ئه‌و دوو به‌ندكراوه له‌گه‌ڵ له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی زیندان دژایه‌تیان كردووه، ڕێگه‌ی له ناردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كردووه.
