ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانی “دیاكۆ ڕه‌سووڵ زاده و سابیر شێخ عه‌بدوڵڵا” بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان، هه‌تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو به‌ندكراوه ئێعدام كراوه، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له وه‌ڵام دانه‌وه یاخود ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. شایانی باسه، به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌ئاست داواكاری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م دوو به‌ندكراوه بۆ ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌كانیان پێیان ڕاگه‌یاندوون كه هێزه‌كانی ئیتلاعات ته‌رمی ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان به‌دوای له‌سێداره دانیان له زیندان بردووه‌ته ده‌رێ و ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به شوێنی ناشتنی نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “دیاكۆ ڕه‌سووڵ زاده و سابیر شێخ عه‌بدوڵڵا” ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئێعدام كرابوون.