ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، هێزه‌كانی سپای پاسداران به فه‌رمانی ئیمام جۆمعه‌ی زاهدان ڕێگرییان كرد له گه‌یشتنی یارمه‌تی خه‌ڵكانی ئێران بۆ لافاولێدراوانی ئه‌و ئۆستانه.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یارمه‌تییه‌ك كه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و لافاولێدراوی ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان كۆكراوه‌ته‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و له ده‌فته‌ری نوێنه‌ری خامنه‌یی له‌و ئۆستانه ئه‌نبار كراوه. جێی ئاماژه‌یه كه سپای پاسداران پێشتریش كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌نجام داوه و بۆ نموونه له بومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشان ته‌واوی ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كۆكرابووه‌وه‌ی زه‌وت ده‌كرد و له بازاڕه‌كان ده‌یفرۆشت.
