ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئاوا گه‌راوه‌ند” خۆشكی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” به مه‌به‌ستی دیداری خۆشكه‌كه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ڕێگری لێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به بنه‌ماڵه‌ی گه‌راوه‌ندیان وتووه كه ژووری به‌سته‌ری بوونی ئارمیتا گۆڕاوه و نابێت چاوتان پێ بكه‌وێت، كاتێك خۆشكه‌كه‌ی ئارمیتا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕێت به گازی فرمێسك‌ڕێژ وڵامی ئه‌ده‌نه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “ئارمیتا گه‌راوه‌ند”ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ له‌لایه‌ن ئاته‌ش به ئیختیاره‌كانی ڕژیم له مێترۆی شوهه‌دای تاران درایه به لێدان و چووه كۆما.