بەندکراوێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “خالید هیدایەت دووست” كه ماوەی دوو ساڵە به‌بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕێگری لێكرا كه له پرسه و سه‌ه‌ره‌خۆشی كوڕه‌كه‌ی به‌شداری بكات و ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ی لێكه‌وته‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرهام هیدایەت دووست” کوڕی تەمەن ٦ ساڵی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لە دەست داوە، بەڵام بەرپرسانی زیندانی بۆکان هەتا ئێستاش مافی مرەخەسییان بەو بەندکراوە نەداوە و تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و ناشتنی ڕۆڵەکەشی بەشداری بکات.