ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، لە نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستێکی دوو حەفتەیی پێک هاتووە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەیە گەرووی هورموز بۆ ماوەی دوو حەفتە بە تەواوی دەکرێتەوە و سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دوو هەفتەیە دەتوانێت دەرفەتێکی باش بێت بۆ پێکهاتن لەگەڵ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی. بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەم ڕێککەوتنە بە ناوبژیوانی وڵاتی پاکستان پێکهاتووە و جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە هێشتا ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی بە تەواویی شەڕ واژۆ نەکراوە.
