کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان کوردەکان و سوپای سوریا لە حەلەب

8 3

ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانبار دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان هێزە کوردییەکان و سوپای سوریا، هێزە چەکدارە کوردییەکان بە ئۆتۆبوس لە شاری حەلەب دەرچوون بۆ لە  ڕۆژهەڵاتی سوریا.

بەپێی راپورتی هێزە دیموکراتییەکانی سوریا، ئەم ڕێککەوتنە جگە لە وەستاندنی شەڕ، دەرکردنی هاووڵاتیانی مەحاصەرەکراو لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبیش لەخۆدەگرێت.

شەڕەکە رۆژی سێشەممەی ڕابردوو، دوای وەستانی گفتوگۆکان سەبارەت بە یەکخستنی هێزە چەکدارە کوردییەکان لە ناو سوپای سوریا دەستی پێکرد. شایانی باسه ئەم شەڕ لە ناوچەی باکووری شاری حەلەب ڕوویدا و بە پێی ڕاپۆرتەکان نزیکەی ١٥٥ هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و زیاتر لە ٢٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا.