دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی جیاجیا له شار و شارۆچكه‌كان، هاتنی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانیان به‌رز ڕاگرت و گوڵ و شیرینیان پێشكه‌ش به ژنانی ڕۆژئاوا كرد.
ژنانی ئازادیخواز له شاری “دربێسی” به بڵاوكردنه‌وه‌ی گوڵ و شیرینی له نێوان كچان و ژناندا ڕۆژی ٨ی مارسیان له هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆزبایی كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌یئه‌تێك له ژنانی كۆنگره‌ی “ستار” سه‌ردانی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و مانگی سووریا‌ن كرد و گوڵ و شیرینیان پێشكه‌شیان كرد. له شاری “حه‌سه‌كه”ش ژنان به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانێك له ناوه‌ندی ئه‌و شاره هاتنی ٨ی مارسیان پیرۆزبایی كرد. له ناوچه‌ی “زركان”یش به سه‌دان كه‌س له ژنان و پیاوانی ئازادایخواز به له‌به‌ركردنی جلی ڕه‌سه‌ن و سازكردنی جه‌شن و خۆشی ٨ی مارسیان به‌رزڕاگرت. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی “قامیشلوو”، “كۆبانی” و “منبج” سمیناریكیان به‌ڕێوه‌برد و پیشانگای كتێب و نیگاركێشیان بۆ ژنان كرده‌وه و له شاره‌كانی “عه‌فرین” و “شه‌هبا” پانێلێكیان به‌به‌شداری نوێنه‌رانی مه‌جلیسه خۆجێیه‌كان و نوێنه‌رانی ئه‌حزابی سیاسی به‌ڕێوه‌برد.