به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ماوه‌ی ٦ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو، نزیك به ١٠ له‌سه‌د زیادی كردووه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌كی زیاتر له كارگه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان ته‌عتیل كراون و كرێكاران، ١٠ له‌سه‌د زیاتر بێكار بوون. هه‌ر به پێی ئه‌م ئامارانه، ژماره‌ی ڕووداوه‌كانی شوێنی كاری كرێكاران و كه‌سانێك كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌یانگرێته‌وه، له ساڵی ٩٨دا، پتر له ١٩ هه‌زار ڕووداو بووه. بێگومان، له لایه‌كه‌وه ئاماره‌كانی ڕژیم جێگای متمانه نین و ئاماری ڕاسته‌قینه زۆر له‌و ژماره‌یه له‌سه‌رتره و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له‌و ئاماره ده‌ستكاری كراوانه‌دا ته‌نیا ئه‌و به‌شه له كرێكاران به ئه‌ژمار دێن كه سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ده‌یانگرێته‌وه. ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه هه‌موو ساڵێ به شێوه‌ی مامناوه‌ند، هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار ته‌نیا به‌هۆی ئه‌مجۆره ڕووداوانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه كۆماری ئیسلامی خۆی ده‌یخاته ئیختیاری ڕێكخراوی جیهانیی كاره‌وه، ئه‌م ڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه كه ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ئێران، ٨ هێنده‌ی مامناوه‌ندی جیهانین.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی جیهانی كار نیشانی داوه كه له ئاستی جیهانیشدا، زۆرترین ئاماری ته‌ڵه‌فاتی ئینسانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له كارگه و ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ به‌یه‌كجار، هه‌زاران كه‌س ده‌كاته قوربانی، به‌ڵام كار و به‌رهه‌مهێنان، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داریدا به ئارامی و به‌رده‌وام، مرۆڤه‌كان ده‌كاته قوربانی. قوربانییانی ئه‌م بواره، ته‌نیا كاتێك كه ژماره‌یان پانتایی نائاسایی به‌خۆ ده‌گرێ، تا ڕاده‌یه‌ك له‌سه‌ر بیروڕای گشتی كاریگه‌ری داده‌نێت.
له ڕاستیدا، كرێكاران نه‌سل به نه‌سل ده‌بنه قوربانیی كار و به‌رهه‌مهێنانی نیزامی سه‌رمایه‌داری. ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه، له گیان و وزه‌ی كرێكارانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. سه‌رمایه، هێزی خۆی له گیان و په‌یكه‌ری كرێكاران دهردهكێشێ. سه‌رمایه بۆ ئه‌وه‌یكه بمێنێته‌وه، پێویسته جار به جار، زیاتر هێزی كاری كرێكار هه‌ڵمژێ. سه‌رمایه‌داران، له شه‌ڕ و كێبه‌ركێی له‌گه‌ڵ یه‌كتری، بۆ ئه‌وه‌یكه خۆیان له لایه‌ن یه‌كتره‌وه قووت نه‌درێن، پێویسته هه‌رچی زیاتر كرێكاران بچه‌وسێننه‌وه. ئه‌وه یاسا و لۆژیكی ژیانی سه‌رمایه‌یه كه توانای له هه‌ر یاسایه‌كی دیكه زیاتره و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و خاوهنكارێكیش، په‌یڕه‌ویی لێ ده‌كه‌ن. ڕووداو و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له كار، نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، مه‌رگی به‌ڕواڵه‌ت له‌ناكاو و بێ ئه‌ژمار، له كار كه‌وتن و پیریی پێشوه‌خت، كه‌م ئه‌ندام بوون، نه‌خۆشییه جۆراوجۆره كوشنده‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له باروودۆخی ناسالمی كار، ته‌نیا به‌شێكه له‌و ڕه‌فتاره‌ی كه به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، ده‌رحه‌ق كرێكار ئه‌نجامی ده‌دات.
ئاشكرایه كه بۆ كۆتایی هێنان به نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رمایه‌داری، پێویسته ئه‌م نیزامه، خۆی ڕیشه‌كێش بكرێت. بۆ ئه‌وه‌یكه مرۆڤه‌كان چیتر نه‌بنه قوربانیی كار و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، پێویسته ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر كار و به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆتایی پێبێت. تا پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڕاستی ببێته پڕۆسه‌یه‌كی ئینسانی و وشیارانه، كه نه ته‌نیا ئینسانه‌كان تێیدا نه‌بنه قوربانی، به‌ڵكوو به ته‌واوی له خزمه‌ت خۆشبژیوی، په‌روه‌رده‌بوونی تواناییه‌كان و بیناكردنی ژیانی ئینسانی ئازاد و به‌رابه‌ردا بێت. ئه‌وه وڵامی نیهایی و ته‌نیا وڵامێكی لێبڕاوانه‌یه كه چینی كرێكار پێویسته به هه‌موو ڕهنح و ئازاره‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌م نیزامه و له‌وانه به باروودۆخی نائه‌منی كار و به‌رهه‌مهێنانی، بداته‌وه.
به‌ڵام هه‌تا كاتێك كه سه‌رمایه‌داری ده‌سه‌ڵاتداره و تا كاتێك كه لۆژیكی سه‌رمایه‌داری حوكم ده‌كات و چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران به‌رده‌وامه، ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له هه‌موو شوێنێك، هه‌مان یه‌كگرتن و هێزی چینایه‌تی و وشیاریی چینی كرێكاره كه ده‌یهه‌وێ و ده‌توانێ، ئه‌م نیزامه دژه‌مرۆییه له‌سه‌ر دیمه‌نی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی مرۆڤ بسڕێته‌وه. خاوهنكاران به‌هۆی قازانج په‌ره‌ستی و ته‌ماعێك كه له سه‌ریان دایه، نه ده‌یانهه‌وێ هه‌نگاوێك بۆ باشتر كردنی شوێنی كار هه‌ڵگرن و نه نیگه‌رانی گیان له‌ده‌ست دانی كرێكارانن. تا كاتێك كه خرۆشی شۆڕشی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، بارگه و بنه‌ی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سه‌رمایه‌داری تێكه‌وه نهپێچێ، ئه‌م كێشه و گرفت و نه‌هامه‌تییانه هه‌روا ده‌مێننه‌وه. كه‌وابوو كرێكاران خۆیان ده‌بێ بیر له خۆیان بكه‌نه‌وه و به پشت به‌ستن به خه‌باتی ڕێكخراوی خۆیان خاوهنكاران و ده‌وڵه‌ت ناچار بكه‌ن كه ئه‌منییه‌تی شوێنی كاره‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن. یه‌كگرتوویی هێزی چینایه‌تیی كرێكاران، ته‌نیا ئامرازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ باروودۆخی داسه‌پاوی سه‌مایه‌داران و دهوڵهتهكهیانه. له بواری هێنانه‌خواره‌وه‌ی مه‌ترسیی و زیانه‌كان و قوربانیانی كار و به‌رهه‌مهێنان و زه‌مانه‌ت كردنی ئیمه‌نی و ته‌ندرووستیی شوێنی كار و پێدانی خه‌ساره‌ت به كرێكارانێك كه به‌هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه زیانیان به‌ركه‌تووه، پێویسته هێزی یه‌كگرتوو و ڕێكخراوی كرێكاران بكه‌وێته كار و داخوازییه خێراكانی چینی كرێكار، به‌سه‌ر خاوهنكاران و دهوڵهتهكهیاندا بسه‌پێنێت. بێ گومان، ئیمه‌نی شوێنی كاریش وه‌كوو هه‌موو داخوازیه‌كی دیكه ته‌نیا به زه‌بری خه‌بات و هاوپشتیی چینایه‌تیی كرێكاران، به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی پشتیوانیاندا ده‌سه‌پێت.