ڕۆژی شهممه ٧ی مانگی خهزهڵوهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران نوێترین ئاماری قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش، تائێستا ٢٥٣ کەس کوژراون، لەو ژمارەیەش لانیکەم ٣٤ کەسیان منداڵن و ١٩یان ژنن.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران دوێنێ ئامارێکی نوێی قوربانییانی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، لانیکەم گەیشتووەتە ٢٥٣ کەس، لەو ژمارەیەش ٣٤ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە و ١٩یان ژن بوون. شایانی باسه مەحمود ئەمیری موغەدام، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە: هیچ پاساوێک نییە بۆ دواکەوتنی گرتنەبەری ڕێوشوێنی کرداریی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، لەکاتێکدا ئێران تەقە لە خەڵکی مهدهنی دەکات، مەترسی كوشتنی بەكۆمەڵی خۆپیشاندەران زۆر جدییە و ئەرکی نەتەوە یەكگرتووەكانە ڕێگربێت لە جنایاتێكی بهو شێوەیە.