شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری له سه‌رانسه‌ری ئێران، خه‌ڵكی ئازادیخواز ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی كۆنه په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و لاوانی تێكۆشه‌ر له شاره‌كانی “ڕه‌شت، ساوه، قشم و تاران”، به وتنه‌وه‌ی درووشم، دیوار نوسی و هه‌روه‌ها ڕێپێوان له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره جیاوازه‌كانی ئێران خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕژیمی ستەمکاری كۆماری ئیسلامی بوون. خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به نووسینی درووشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ كۆماری ئیسلامی”، مه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی” و هه‌روه‌ها “مه‌رگ و نه‌مان بۆ وه‌لایه‌تی فه‌قیه”، ناوه‌ندی ڕژیمیان كرد به ئامانج و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی دژ به مرۆڤایه‌تی له نێو ئه‌و ڕژیمه‌دا بوون.