ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی پاش كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه و له نێو میترۆی تاران ڕێپێوانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم بایه‌خیان پێ نه‌داون. خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی ڕۆژی ڕابردوو به وتنه‌وه‌ی دروشم له نێو میترۆی تاران ڕای جه‌ماوه‌ریان بۆ داخوازییه‌كانیان ڕ‌اكێشا و خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازس حه‌قده‌ست و ئازادی هه‌موو چالاكانی كرێكاری، سنفی و به‌ندكراوانی سیاسی بوون.