به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاری سنه به دوای بانگه‌وازی ڕێكخراوه ژینگه‌یه‌كانی ئه‌و شاره له چیای ئاویه‌ر كۆبوونه‌وه و دژ به لێدانی فه‌نس له ده‌ورووبه‌ی كانی سه‌نگ شكێن خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له ڕۆژانی ڕابردوودا، شاره‌وانی شاری سنه ده‌ستی داوه‌ته فهنسكێشی له چیای ئاویه‌ر و به‌شێك له سرووشتی ده‌ورووبه‌ری كانی سه‌نگ شكێنی تێك داوه. له ماوه‌ی ٤٦ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی دا ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه كه ناوه‌نده حكوومه‌تیه‌كان هه‌وڵی داگیركردنی ژینگه ئه‌ده‌ن. ژینگه‌دۆستانی شاری سنه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه داوایان له هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌و شاره كردووه له به‌رانبه‌ر تاڵانكاری به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دا بێده‌نگ نه‌بن.