ڕۆژی هەینی ١٠ی مانگی پووشپەڕ، كۆمه‌ڵێك لە ژنان و کچانی شاری نۆدشە، بەبۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوە دژی ماددە هۆشبه‌ركان، ڕێپێوانێكیان له گۆڕەپانی “نەورۆز” هەتا “گۆڕستان”ی ئەو شارە، به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ژنانە بە دروشمی “وەرزش گارانتیی تەندروستییە”، ئەو مەودا چەند کیلۆمیترییەیان، بڕیووە. جێی ئاماژه‌یه كه ئەو ڕێپێوانە لەلایەن یاریگەی “تۆندەر”ی ژنانی نۆدشەوە ڕێکخرا و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش به‌شدارییان تێدا كرد.