کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی ژنانی باكووری كوردستان دژ به‌ سیاسەتی سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕێپێوانی ژنانی باكووری كوردستان دژ به‌ سه‌ركوتی ده‌وڵه‌تی توركیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، ژنانی ئازادیخوازی ناوچه‌ی سلۆپی له‌ پارێزگای شڕناخ دژ به‌ توندووتیژی پۆلیسی توركیا و زیندانیكردنی شاره‌دارانی شاری وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ئه‌و چالاكییه‌ له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد ڕێكخراوه‌ و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پاڕله‌مان و نوێنه‌رانی حیزبه‌ سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان پێشوازی لێ كراوه‌. ژنانی به‌شدار له‌و خۆپێشاندانه دروشمه‌كانی “دژ به‌ توندووتیژی ده‌وڵه‌تی پیاوسالاری توركیا وه‌ستاوین” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت و قڕكردنی سیاسی كوردان له‌و وڵاته بوون.