شه‌به‌كه‌ی به‌شداری سیاسی ژنان و بزووتنه‌وه‌ی ژنانی دادخوازی ئه‌فغانستان ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه، به‌بۆنه‌ی هاتنی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان له شاری كابۆل به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی ناڕازی ئه‌فغانستان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ئاپارتایدی جنسیه‌تی حكوومه‌تی تالیبانیان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد بێده‌نگی خۆی له‌ئاست پێشێلكردنی مافی ژنان له‌و وڵاته بشكێنێت و گۆشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته ئیسلامیه زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ی درگای مه‌دره‌سه و زانكۆكان به سه‌ر قوتابیان دا بكرێته‌وه. ژنانی ئه‌فغانستانی هه‌روه‌ها به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ماف، دادپه‌روه‌ری، ئازادی” خوازیاری به‌شداری له بازاڕی كار و چالاكه سیاسیه‌كان بوون.