ڕۆژی پێنجه‌ممه ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار، ئه‌ندمان و لایه‌نگه‌رانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، له شاری یتۆبۆری سۆئد كۆبوونه‌وه و به‌شداری گه‌وره‌ترین ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌و وڵاته بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، لایه‌نگه‌ران و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاوكات له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕپێێوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شاری یتۆبۆری سۆئد، له یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی سروودی ئێنتێرناسیۆناڵ، به‌شداریان له ڕێپێوانه‌كه‌دا كرد.