کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی چه‌پگه‌راكانی به‌ریتانیا دژبه‌ فاشیزم

ڕێپێوانی چه‌پگه‌راكانی به‌ریتانیا دژبه‌ فاشیزم 3

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ١٨ و ١٩ی گه‌لاوێژ، گرووپه چه‌پگه‌راكانی به‌ریتانیا دژبه‌ سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپه ڕاستڕه‌وه‌كانی به‌ریتانیا به‌ بیانووی كوژرانی چه‌ند منداڵ له‌لایه‌ن تاوانبارێكه‌وه‌، دژبه‌ په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و چه‌ند جار هێرشیان برده‌ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد. ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی، گرووپه چه‌پگه‌راكانی ئه‌و وڵاته له‌ شاره‌كانی “بریستووڵ، له‌نده‌ن، ئاكسفۆرد و بیرمه‌نگام دژبه‌ توندووتیژی ڕگه‌زی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان له‌ حكوومه‌ت كرد ڕێگه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم و ڕوودانی شه‌ڕی نیوخۆیی بگرێت.