ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پیاوانی كانتۆنی فورات له ڕۆژئاوای كوردستان به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه له ڕۆژی ٢٥ی نوڤامبه‌ر، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ توندووتیژی دژ به ژنان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، پیاوانی كانتۆنی فورات له مه‌یدانی ژنی ئازاد له شاری كۆبانی كۆبوونه‌ته‌وه و به‌ره‌و مه‌یدانی ئاشتی ڕێپێوانیان كردووه. به‌شداربووانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شه‌ڕی داعش، دروشمه‌كنی “ژن،ژیان،ئازادی” و “تۆ به‌هێزی، خۆت بپارێزه”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی شاری كۆبانی له‌و چالاكییه دا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی ژنان و پێشه‌نگایه‌تی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری قسه و باسیان كرد و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووان گرت.