کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سی له‌ ئیتالیا

راهپیمایی کارگران مهاجر در ایتالیا

راهپیمایی کارگران مهاجر در ایتالیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكارانی كۆچبه‌ر له‌ شاری “ڕۆم” پێته‌ختی ئیتالیا، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ بارودۆخی نائینسانی كار له‌م وڵاته‌، هاتنه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران كرێكاری كۆچبه‌ر له‌ حاڵێكدا كه‌ چه‌ندین پارچه‌ نووسراوه‌یان له‌دژی سیاسه‌تی دژه‌ كۆچبه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌ ڕێپێوان له‌ شه‌قامه‌كانی شاری ڕۆم خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن: نه‌ته‌نیا ئه‌منییه‌تی شوغڵیان نییه‌، به‌ڵكوو مافی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیشیان نییه‌وه‌ و وه‌ك مرۆڤ هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ناكرێ.