ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵك و چالاكانی ژینگه‌پارێز له ڕۆمانی له ناڕه‌زایه‌تیی به له‌ناوبردنی دارستانه‌كان ڕێپێوانیان كرد.
نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س له ناڕازییان به له‌ناوبردنی دارستانه‌كان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی ئاو و جه‌نگه‌ڵ له شاری بۆخارێست پێته‌ختی ڕۆمانی و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته، له‌ئاست چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتنی جه‌نگه‌ڵبانه‌كان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ناڕازییان به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك “دارستانه‌كانی ئێمه، كالای ئێوه نییه” له‌ئاست له‌ناوبردنی دارستانه‌كان و سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به‌م ته‌وه‌ره ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. شایانی باسه، له دوو مانگی ڕابردوودا لانیكه‌م دوو جه‌نگه‌ڵبان به‌هۆی هێرشی كه‌سانی نه‌ناسراو كوژراون و لایه‌نگرانی ژینگه‌ش ئه‌م هێرشانه ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌ڵێنجانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چێو و له‌ناوبردنی دارستانه‌كان له‌م وڵاته.