ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ده‌یان هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی كانتۆنی فرات، له شاری كۆبانی كۆبوونه‌وه و هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌شداربووانی ڕێپوانهكه له مه‌یدانی ژنی ئازاد له كۆبانیه‌وه ڕێپوانهكهیان ده‌ستپێكرد و به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی به‌رخۆدانی به‌ندئاوی تشرین، هێرشه‌كانی توركیه و به‌كرێگیراوه‌كانی توركیه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به توندی شه‌رمه‌زار كرد.