ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی گوڵان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری ئامه‌د له باكووری كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
نوێنه‌رانی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان و حیزبه سیاسیه‌كانی به‌شدار له‌و ڕێپێوانه ڕایانگه‌یاند: هه‌موو ساڵێك له ڕۆژی جیهانی كرێكاردا بۆ گه‌یشتن به ئازادی، به‌رابه‌ری و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتیك خۆپێشاندان ده‌كه‌ن. خۆپێشانده‌ران دورشمه‌كانی “بژی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی كرێكاران“، “بژی به‌رخۆدانی كرێكاران“، “ژن،ژیان،ئازادی” و “بژی ئاشتی و ئارامی” خوازیاری یه‌كڕیزی كرێكارانی توركیا بۆ گه‌یشتن به ئازادی و یه‌كسانی بوون.