ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، ٣٠٠ هه‌زار دژبه‌ری شه‌ڕ و فاشیزم له شاری ڕۆمی ئیتالیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیل و سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی جۆرجیا مێلۆنی نیشان دا.
خۆپێشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌له‌ستین دژ به ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای جۆرجیا مێلۆنی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌یان به هاوده‌ستی له ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه تۆمه‌تبار كرد. ناڕازیان له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ ئیسڕائیل، ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی، كردنه‌وه‌ی سنووره‌كان و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون.