ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی كانتۆنی فۆرات دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌زران، ئه‌ندامانی ڕێكخراوه و ناوه‌نده‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ڕێپێوانێكی هه‌زاران كه‌سی دا كۆمه‌ڵكوژی شارۆمه‌ندانی مه‌ده‌نیان له‌لایه‌ن توركیاوه له شارۆچكه‌ی سرین به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كان بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی سێشه‌ممه له هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر بازاڕی شارۆچكه‌ی سرین، ١٢ كه‌س گیانیان به‌خت كرد و ١٣ كه‌سی دیكه بریندار بوون.