ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی به‌فرانبار، ده‌یان هه‌زار شارومه‌ندی باكووری كوردستان له شاری نه‌سیبه‌ین له سنووری قامیشلوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به خۆپێشاندان پشتیوانی خۆیان له ڕۆژئاوای كوردستان نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان هه‌زار كه‌س به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” و “ژن،ژیان،ئازادی” له سه‌ر شه‌قامه‌كانی نه‌سیبه‌ین ڕێپێوانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر كۆبانی و منبج بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی شه‌مزینان له باكووری كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا، داگیركه‌رییه‌كانی توركیایان له ڕۆژئاوای كوردستان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.