کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو

ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو 3 1

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٨ی گه‌لاوێژ، ٦٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و منداڵانی برسی غه‌زه‌، دژ به‌ نتانیاهوو دروشمیان وتووه‌ته‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه‌ و محاكمه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل به ‌تۆمه‌تی جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی بوون.