ڕۆژی هه‌ینی ٨ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران شارومه‌ندی ئارژانتینی په‌یوه‌ست به ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و وڵاته بوون و دژ به ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خاویه‌ر میللی سه‌رۆك كۆماری ئارژانتین به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سری سندووقی ئه‌رزی ئه‌و وڵاته كۆمه‌ڵێك سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری گرتووه‌ته به‌ر كه كاردانه‌وه‌ی كرێكاران و چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌دوای خۆی دا هێناوه. ڕۆژی ڕابردوو خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ساختمانی كۆنگره‌ی میللی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. شایانی باسه كه هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و وێڕای برینداركردنی ٣٠ كه‌س، سه‌د كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.