ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانی ڕۆژئاوا له‌وانه هاووڵاتییانی دوو شاری كوبانی و قامیشلو له ڕۆژهه‌ڵاتی فۆرات له كوردستانی سورییه، ڕێپێوانیان له دژی ده‌وڵه‌تی توركییه ئه‌نجام دا.
ناڕازییان له ڕێگه‌ی وتنی چه‌ندین دروشم و به ده‌ست گرتنی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه له شه‌ری دژ به داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ڕایانگه‌یاند كه له خۆیان به‌رابه‌ر به هه‌ر هێرشێك دیفاع ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها، له ڕۆژی دووشه‌ممه و هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوكردنی هه‌واڵی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له سورییه و ئه‌گه‌ری هێرشی توركییه بۆ سه‌ر كوردستانی سورییه، زیاتر له ٣٠ ناوه‌ندی مه‌ده‌نی، سیاسیی و فه‌رهه‌نگیی له قامیشلو به بڵاوكردنی ڕاگه‌یندراوێك ئه‌گه‌ری هێرشی توركییه‌یان مه‌حكووم كرد و هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌كانی مه‌جلسی دیموكراتیكی سورییه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و شه‌رق ئه‌م وڵاته داوای له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه، پاڵپشتی هێزه‌كانی “یه په ژه” بن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك.