ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئه‌فغانستانی له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییدا به وتنه‌وه‌ی دروشمی “نان. كار. ئازادی” خوازیاری گۆڕانی باری مه‌عیشه‌ت و له‌به‌رچاو گرتنی مافی ژنان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بهشداربووران پاش ڕێپێوان له شه‌قامه‌كانی كابول، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سیاسه‌ته‌كانی گرووپی تالیبان ده‌ربڕی و بۆ جارێكی دیكه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان. هه‌روه‌ها ژنانی به‌شداربوو، ڕه‌خنه‌یان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گرت كه هیچ سه‌ره‌نجێك به باروودۆخی ژنان له ئه‌فغانستان ناده‌ن و خوازیاری دابین كردنی ئیمكاناتی ئامووزشی، كار و به‌شداری له چالاكییه سیاسیه‌كان ئه‌و وڵاته بوون.