ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، دانیشتوانی خه‌ڵكی شاره‌كانی حه‌له‌ب و شه‌نگال، بۆ شه‌رمه‌زار كردنی هێرش و كاولكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه بۆ سه‌ر هەرێمی كوردستان، ڕپێپوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كیه‌تی گه‌نجانی ئیزه‌دی، یه‌كیه‌تی ژنانی ئیزه‌دی بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی شه‌نگال و هه‌روه‌ها دانیشتوانی شاری حه‌له‌ب له سووریا بۆ پشتیوانی به‌رخۆدانی گەریلاکان له به‌رانبه‌ر هێرشی داگیركه‌ران و شه‌رمه‌زاركردنی كاولكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییا له هەرێمی كوردستان و كه‌مپی مه‌خمور، ڕپێێوانێكیان سازكرد و ڕایانگه‌یاند: ڕێگه ناده‌ین دوژمنان شه‌ڕی براكۆژی هه‌ڵگرسێنن و ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رگری له ده‌سكه‌وته‌كانمان”.