ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، ده‌یان هه‌زار دانیشتووی شاره جۆراوجۆره‌كانی كانادا، له ناڕه‌زایه‌تی به ناكارمه‌یی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی “جاستین تڕۆدۆ” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته دروشمیان وته‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ناوبراو بوون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كانادا هیواداره كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه، زۆربه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنێت. به‌ڵام له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابروودا هه‌وڵه‌كانی بۆ براوه بوون له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته به هۆی به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. به وته‌ی ناڕازییان “جاستین ترۆدۆ” له پاراستنی گیانی خه‌ڵك و هه‌وڵدان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆرۆنا، كه‌م كاری كردووه. ناوبراو له ١٥ی مانگی ئووتی ئه‌مساڵ خوازیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوو و خه‌ڵكی كانادا له ڕێكه‌وتی ٢٠ی سێپتا‌مبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٩ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ده‌نگ به نوێنه‌ران ده‌ده‌ن.