ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له پێنجمین ساڵیادی بێسه‌روشوێن بوونی ٤٣ خوێندكار له مێكزیك، هه‌زاران كه‌س به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه بوون.
ئه‌م ڕێپێوانه كه له مێكزیكوسیتی به‌ڕێوه‌چوو، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان تێدا به‌شداربوون. ناڕازییان له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی منداڵه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر پارلمانی ئه‌م وڵاته كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م ٤٣ خوێندكاره كه به مه‌به‌ستی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقی مۆعه‌لیمانی گونده‌كان چالاكییان ده‌كرد، له شه‌وی ٢٦ی مانگی سێپتامبری ٢٠١٤ بێسه‌روشوێن بوون.