به هه‌زاران كه‌س له هاووڵاتییانی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به یاسای “ئه‌منییه‌تی میللی” چین، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ڕێپێوانیان كرد.
ناڕازییان به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م ڕێپێوانه له‌ئاست به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئه‌م یاسایه له هۆنگ كۆنگ، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له شه‌قامه‌كانی ئه‌م وڵاته ڕێپێوانیان كرد. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێپێوانه له شاره‌كانی هۆنگ كۆنگ، پۆلیسی دژه شۆڕش به شێوه‌ی ته‌یار له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان ئاماده بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی چین ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م یاسایه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیایی خوازی، تیرۆریسم و خوازیارانی نه‌مان و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له هۆنگ كۆنگ په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام ناڕازییان ئه‌م یاسایه به پێشێل كردنی ئازادی تاكه‌كه‌سی هاووڵاتییان ناو ده‌به‌ن.