ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان(هه.ده.په)، حیزبی دیمۆكراتیكی خه‌ڵك، حیزبی ناوچه دیمۆكراتیكه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ژنان، حیزبی هه‌ژارانی سۆسیالیست، ئه‌نجۆمه‌نی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ، دایكانی ئاشتی و هه‌زاران هاووڵاتی دیكه، ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شاری ئیستانبوول، دژ به شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له عێراق و سووریه به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “نا بۆ شه‌ڕ“، “هه‌ر ئێستا ئاشتی و ئازادی“، “بژی به‌رخۆدانی زاپ و ئاواشین“، خوازیاری كۆتاییهێنان به‌و شه‌ڕ و داگیركارییه بوون. زاینارییه‌كان باس له هێرشی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س ده‌كه‌ن. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه‌كانی پۆلیسی شاری “دیابه‌كر” ١٠ هاووڵاتییان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ “پ.ك.ك” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.